چامپیۆنزلیگگرنگترین

یوفا سێهەم پاڵەوانێتی یانەکانی ئەورووپای راگەیاند

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەفەرمی رایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە سێهەم پاڵەوانێتی یانەکانی ئەورووپا دەست پێدەکات.

خولەکە ناوی  کۆنفرانسی ئەورووپا (کۆنگرەی ئەورووپا) دەبێت و بۆ ئەو یانانەیە کە لە خوار خولی پاڵەوانەکان و خولی ئەورووپان. بەگوێرەی بەیاننامەکەی یوفا مەبەست لێی ئەوەیە چانس بدرێت بە یانەی زیاتری ئەو کێشوەرە لە پاڵەوانێتییەکی ئەورووپادا بەشداربن.

ئەو زانیاریانەی تا ئێستا زانراون بریتین لەوەی یارییەکان شەوانی پێنج شەممە ئەنجام دەدرێن و خولی ئەورووپاش لە ٦٤ یانەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٣٢ یانە. یانە بەشداربووەکانیش بریتی دەبن لە یانە ئاست مامناوەندەکانی خولە دیارەکان و یانە پلە بەرزەکانی خولەکەمتر ناسراوەکان. لە پاڵ ئەو یانانەی لە خولی ئەورووپا لە پلەی سێهەم دێن و ناگەنە قۆناغی داهاتوو، بەشداردەبن لە خولە تازەکە. هەروەها براوەی پاڵەوانێتییەکە راستەوخۆ بەشداردەبێت لە خولی ئەورووپای وەرزی داهاتوو.

سەرەڕای گۆڕانکاری گەورە لە خولی ئەورووپادا، هیچ گۆڕانکارییەک لە خولی پاڵەوانەکان روونادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button