ئیسپانیاگرنگترین

حەکیمی پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستی پێشووی میلیتاو گرێدەدات

یاریگا –

ئەشرەف حەکیمی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی مەغریب، لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی ئیدەر میلیتاو، بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بینراوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لە زاری پەیجی Segueacami بەناوبانگی بەرازیلییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەشرەف حەکیمی و کارۆلین لیما (خۆشەویستی پێشوو و دایکی کچە تاقانەکەی میلیتاو) مۆدێلی بەناوبانگی بەڕازیلییە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە مەدرید بەیەکەوە بینراون.

یاریزانەکەی پاریس سانجێرمان و کارۆلین لە یانەیەکی شەوانەی ناسراوی پایتەختی ئیسپانیا بوون، هەرچەندە نازاندرێت بەتەنیا بوون یاخود لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکە لە مەدرید ماونەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی دیکە وایان بڵاوکردووەتەوە، کارۆلینا کچەکەی بردووەتەوە مەدرید، تاوەکو چاوی بە میلیتاوی باوکی بکەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا لەگەڵ حەکیمی بیندراون.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Segue a Cami (@segueacami)

رۆژنامەی موندۆ روونیکردووەتەوە، کارۆلینا و حەکیمی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی یەکترییان فۆڵۆو نەکردووە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین ‘ڵایک’-یان لەسەر پۆستەکانی یەکتر کردووە و بە لێکدانەوەی رۆژنامەکەبێت، پەیوەندی نێوانیان سنووری هاوڕێیەتی بڕیوە.

کارۆلینا، پێش ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بەرگریکارەکی ریال مەدرید درووست بکات، پەیوەندی لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی هیلالی سعودی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button