ئینگلتەرا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی هالاند

ئێرلینگ هالاند سوپەرستاری مانچێستەر سیتی  یەکێکی دیکە بوو لەو یاریزانانەی لە میانەی هەفتەی یارییە نێودەوڵەتییەکان دا تووشی پێکان هات.

ئەستێرە ناودارەکە بەرامبەر دورگەکانی فارۆ پێککرا و  بەو هۆیەوە  لە یاری بەرامبەر سکۆتلەندا بەشداری ناکات.  ئۆلا ساند پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج وتبووی هالاند ئازاری هەیە و روون نیە چەند دووردەکەوێتەوە بەڵام سۆلباکانی راهێنەر هەواڵی دڵخۆشکەرتری پێبوو بۆ کەنەدا ستار وتی

لە کاتی جوڵە لە پێی دا ئازاری هەیە بەڵام پێکانەکەی سەخت نیە. ئەگەر یارییەکە گرنگ بووایە رەنگە یاری بکردایە بەڵام هەمووان کۆک بووین لەسەر ئەوەی زووە بگەڕێتەوە بۆ یارییەکەی سکۆتلەندا.

نەرویج نەیتوانی بگاتە کۆتاییەکانی یۆرۆ و شەوی رابردوو چانسی گەیشتن بە پاشکۆی پاڵاوتنەکانیشی لەدەستدا. بەوەش ئەستێرەکانی وەک ئێرلینگ هالاند و مارتن ئۆدیگارد ساڵی داهاتوو لەو پاڵەوانێتییە بەشداری ناکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button