ئیسپانیاگرنگترین

ئەفسانەکانی بارسێلۆنا لە یاریزانەوە بۆ راهێنەر

یاریگا –

هەمیشە باس لە بارسێلۆنا کراوە وەک زانکۆیەکی یاریزان دروستکەر، بەڵام دۆخەکە کەمێک بۆ بارسێلۆنا گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە. هەرچەندە تا ئێستاش بەهرەکانی لاماسیا لە بارسێلۆنا بەکاردێن، بەڵام دیارە ئێستا کاتی ئەستێرە کۆنەکانی بارسێلۆنایە لەدوای وازهێنان لە یاریی کردن نبن بە راهێنەرێکی سەرکەوتوو و ناودار لە بواری خۆیاندا.

ئەو راهێنەرانەی کە لە ماوەی یاری کردنیان لە بارسێلۆنا بوون، لەم رۆژانەدا بوونەتە پێشەنگی تۆپی پێی ئەوروپا لە یانە جیاوازەکان.

سیلڤیۆ کامپۆس
ئەو ئەستێرەیە که له ساڵانی 2004 تا 2009 بۆ ماوەی 5 ساڵ له بارسێلۆنا یاری کردووه و به یه کێک له بەرگریکاره نوێیه چەپەکانی سەدەی بیست و یەکەم دادەنرا، ئێستا وەک راهێنەری هەڵبژارده ی ئەلبانیا مێژووی تۆمار کردووه.

مایکل ریسیگەر
بەرگریکارەکەی تری بارسا لە ساڵی 1997 تا 2004 لەو یانەیە یاری کردووە، ئێستا وەکوو یاریدەدەری رۆناڵد کومان، ئەفسانەیەکی تری بارسێلۆنا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەکەن.

رافا مارکێز
بەرگریکاری ناوەندی بلاوگرانا، کە تا ئێستاش هاندەرانی بارسێلۆنا دوای 13 ساڵ نمایش و ئاستە بەرزەکەیان لەبیریان نەچووەتەوە، ئێستا راهێنەری یانەی بارسێلۆنای پلە دووە.

چاڤی هێرناندێز
یەکێک لە باشترین ئەندازیارەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا و باشترین ناوەڕاستکار لەسەردەمی خۆیدا، راهێنەری ئێستای یانە کەتەلۆنییەکەیە و کەس نیە شەیدای وەرزش بێت و نەیناسێت.

ساڤیۆلا
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێش لیۆ مێسی لە کامپ نۆ یاری دەکرد، ئێستا راهێنەری تیپێکی فوتساڵی لالیگایە و لە هەمان کاتدا راهێنەری تیپی خوار 19 ساڵانی بارسێلۆنایە لەم وەرزەدا!

پاتریک کلایڤێرت
هێرشبەرە هۆڵەندییەکە و گۆڵکاری یۆرۆ لەم رۆژانەدا سەرکردایەتی یانەی ئەدەنە سپۆر لە خولی تۆپی پێی تورکیا دەکات.

میکێل ئارتێتا
قورسە ئارتێتا وەک یاریزانێکی بارسێلۆنا هەژمار بکرێت، بەڵام وەک کەسێک کە لە دڵی بلاوگراناوە دەستی بە یاریکردنی تۆپی پێی بنەڕەتی کردووە، پێویستە ئەویش بخرێتە نێو ئەم لیستە چونکە ئاستەکەی لە ئارسیناڵ نموونەییە.

لویس ئێنریکی
براوەی دوایین سێیانە لەگەڵ بارسێلۆنا و ئێستا مامۆستای کیلیان ئێمباپێ و ئەشرەف حەکیمی و ئەسینسیۆیە لە پاریس سانجێرمان!

تیاگۆ مۆتا
کاتێک ناوی بۆلۆنیا لە تۆپی پێ دەبیستین، تیپێکی لاواز و مامناوەندمان بیر دێتەوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە بە تەواوی گۆڕاوە چونکە ئەم تیپە تەنانەت لە لازیۆ و رۆما و فیۆرێنتینا تاوەکوو هەفتەی 11 سێریا ئەی خاڵی زیاتری کۆ کردبووەوە کە بێگومان ئێستاش لە بە جیاوازی گۆڵ لەگەل رۆما لە پلەی هەشتەم دایە.

پیپ گواردیۆلا
داهێنەری تۆپی پێی جیهان!

بابەتی زیاتر

Back to top button