ئاسیاسعودیەیاریگا

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئیتیحاد ڕاهێنەری نوێ ڕادەگەیەنێت

ئەرجەنتینیەک بۆ یانەی ئیتیحادی سعوودی

یاریگا –
یانەی ئیتیحادی سعوودی دەستەوەستان نەبوو لە دۆزینەوەی ڕاهێنەری نوێ بۆ شوێنگرتنەوەی نونۆ سانتۆ کە دوای دوو ڕۆژ لە دۆڕاندنە قورسەکەیان لە یاریگای
فرانسۆ هەریری بەرامبەر قوە جەویەی عێراقی، لە 8ی ئەم مابگە دوورخرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس ڕوودی گالێتی، بریکاری مارسێلۆ گایاردۆی ئەرجەنتینی ڕایگەیاندووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد واژۆ دەکات. بریکارەکە ئەوەشی وتووە کە گایاردۆ یارییەکانی ئەم دواییانەی ئیتیحادی تەماشا کردووە و پێشوەختەیش گتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانە سعوودییەکە کردووە سەبارەت بە هەندێ گواستنەوە لە بازاڕی زستانەدا.

گایاردۆی ئەستێرەی پێشووتری تۆپی پێی ئەرجەنتینی، لە ساڵی 2011 بۆ یەکەمین جار هاتە نێو دونیای ڕاهێنارەیاتی کردنەوە. لە ساڵی 2014 کاروانە دوورودرێژەکەی لەگەڵ ڕیڤەرپلەیتی وڵاتەکەی دەستپێکرد و تا 2022 بەردەوام بوو. خاوەنی چەندین نازناوی نێوخۆیی و کیشوەرییە لەگەڵ ڕیڤەرپلەیت کە دیارترینیان دوو نازناوی کوپا لیبەرتادۆرێسە لە ساڵەکانی 2015 و 2018. سێ ساڵیش وەک باشترین ڕاهێنەری ئەمریکای باشوور دەستنیشان کراوە.

هەرچی یانەی ئیتیحادە، ئەنجامەکانی ناجێگیرن و دوای 13 هەفتە لە یارییەکانی خولی سعوودی بە 24 خاڵ لە ڕیزبەندی خولی ئەو وڵاتەوە دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button