ئه‌وروپا

مۆدریچ: ئێستا کاتی ئەوە نیە باس لە داهاتووم بکەم

یاریگا

لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی ریاڵ مەدرید، رەتیکردەوە باس لە داهاتوو خۆی لەگەڵ یانەکەی بکات.

کڕواتیا بە سەرکردایەتی لوکا مۆدریچ لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ 2024 رووبەڕووی لاتڤیا بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.

دوای یارییەکە رۆژنامەنوسان بە دەرفەتیان زانی، پرسیار لەبارەی داهاتووی لە سەرکردەکەی کڕواتیەکان بکەن، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارەکە بداتەوە.

مۆدریچ لە وەڵامی ئەوەی ئایا لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە گووتی

ئێستا کاتی ئەوە نیە لەسەر یانەکەم هیچ قسەیەک بکەم، من لەگەڵ یانەکەم هەست بە دڵخۆشی دەکەم، لەم کاتەدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەم و هەموو سەرنجم لەسەر یارییەکانی هەڵبژاردەکەمە

بابەتی زیاتر

Back to top button