جیهانگرنگترین

لە وەرزی داهاتووەوە پێشنیازی ئارسن ڤینگەر بۆ یاسای ئۆفساید جێبەجێ دەکرێت

گۆڕنکارییەکی نوێ لە یاساکانی تۆپی پێ دەکرێت

یاریگا –

لە وەرزی داهاتووەوە پێشنیازی ئارسن ڤینگەر بۆ یاسای ئۆفساید جێبەجێ دەکرێت، بەمەش گۆڕانکارییەکی تەواو بەسەر یاسای ئۆفساید دێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە وەرزی داهاتووەوە یاسای ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی ئارسێناڵی ئینگلیزی بۆ بڕیاریدان لەبارەی ئۆفسایدەوە جێبەجێ دەکرێت، کە ڤینگەر لە فیفا وەکو سەرۆکی لێژنەی گەشەپێدانی یاریی تۆپی پێ کار دەکات و چەند پێشنیازێکی هەیە بۆ گۆڕینی بەشێک لە یاساکانی یاریی تۆپی پێ.

بەگوێرەی ئەو یاسایەی ڤینگەر پێشنیازی کردووە، دەبێت ئەو یاریزانەی گۆڵ دەکات، تەواوی جەستەی لە دەرەوە بێت، ئینجا بە ئۆفساید هەژمار دەکرێت، ئەگەر هەر بەشێکی جەستەی لە ژوورەوە یان لەسەر هێلی یاریزانانی تیپی بەرامبەر بێت، ئەوا نابێتە ئۆفساید.

هێلکاریی روونکردنەوەی پێشنیازەکەی ئارسن ڤینگەر
هێلکاریی روونکردنەوەی پێشنیازەکەی ئارسن ڤینگەر

هاندەران پێشوازیی لەم پێشنیازە دەکەن و پێیانوایە بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، رێژەی گۆڵکردن لە یاریی تۆپی پێ زیاد دەکات و چێژی یارییەکان زۆرتر دەبێت، لەکۆڵ کێشمەکێشمی یەکلاکردنەوەی دروستی ئەو گۆڵانەش دەبنەوە کە گومانیان لێ دەکرێت ئۆفساید بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button