ئیتاڵیا

بڕیاری سپالێتی لەسەر جێبەجێکاری لێدانە سزاکانی ئیتاڵیا

یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەڵێت ئەو هەرزوو جۆرجینهۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەو وەکو کەسی یەکەم دەمێنێتەوە لە جێبەجێکردنی لێدانە سزاکان.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە، شەوی رابردوو لێدانێکی سزای بەشێوەیەکی نامۆ لەدەستدا بەرامبەر باکوری مەکدۆنیا و پێشتریش چەند جارێک بەهەمان شێوە لێدانی سزای لەدەستداوە. بەڵام سپالێتی دوای یارییەکە وتی

جۆرجینهۆ یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، دوای یارییەکە پێم وت کە هەر خۆی جێبەجێکاری لێدانە سزاکانی دیکەش دەبێت ئەویش رازی بوو.

سەرەڕای بەخشندەیی راهێنەرەکەی، جۆرجینهۆ دوای یارییەکە رووبەرووی رەخنە بووەوە. بێپێ بێرگۆمی ئەستێرەی مێژوویی ئیتاڵیا بۆ سکای ئیتاڵیا وتی

لەگەڵ رێزم دا، جۆرجینهۆ دەبێت راستییەکان ببینێت و دان بەوەدا بنێت کە لێدانی سزا بۆ ئەو نابێت و شێوازەکەی چیتر کاریگەر نیە، ئەم یارییەش بەڵگەیەکی روون بوو.

ئیتاڵیا 5-2 یارییەکەی بردەوە بەڵام سەرکەوتنی بۆ کۆتاییەکانی یۆرۆ مسۆگەرنەکردووە و لە کۆتا هەفتەدا، رووبەرووی ئۆکرانیا دەبێتەوە و ئەگەر لەو یارییە تووشی شکست بێت ئەوا ناگاتە کۆتاییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button