ئینگلتەرا

سۆن هاندەرانی تۆتنهام نیگەران دەکات

یاریگا –

پێکانەکەی سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی یانەی تۆتنهام، لە یاری بەرامبەر سینگاپور هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە.

سۆن هیونگ مین، لە کۆتایی یارییەکەی پێنجشەممەی رابردوودا بەرامبەر سینگاپور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بوو. بەڵام یاریزانە تەمەن 31 ساڵە پێی وایە دەتوانێت بۆ یارییەکەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر چین ئامادە ببێت. هەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکیشی بۆ هاندەرانی تۆتنهام نارد.

کاپتنی یانەی تۆتنهام دوای ئەم یارییە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە پێکانەکەی قورس نییە، پێویستە هاندەرانی تۆتنهام ئارام بن. ئەمەش لە دۆخێکدا روویدا کە پۆستیکۆگلۆ، راهێنەری یانەکە رووبەڕووی لیستێکی دوور و درێژی پێکان دەبێتەوە بۆ یارییەکانی داهاتوو.

ئەستێرە کۆرییەکە لە پەیامەکەی کە ئاراستەی هاندەرانی تۆتنهامی کرد دەڵێت:

دڵتان ئاسوودە بێت. ئێستا باشم، حەز ناکەم لە کەشوهەوای ساردی زستاندا بۆ چەند خولەکێک خۆم فڕێ بدەمە سەر چیمەنێکی سارد، بەڵام ئەو ساتەی لێدانەکەم بەرکەوت کەوتمە سەر زەوی، قاچم بە تەواوی بێهێز بوو و هەستم بە هیچ نەدەکرد.” بەڵام نیگەران مەبەن، من باشم و تووشی پێکان نەبووم.

سۆن هیونگ مین وەک یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی تۆتنهام ناوبانگ و خۆشەویستیەکی زۆری لە دڵی هەوادارنی یانەکە بە دەست هێناوە، هاندەرانیش نیگەران بوون کە سۆن لە رۆژە گرنگەکانی رکابەریی تیپەکەیان لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی پرێمەرلیگ نەتوانێت یاوەری یانەکەیان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button