فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان رێگە بە رۆیشتنی ئەستێرەکەی نادات

یاریگا –

ئەلیخاندرۆ کامانۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەشرەف حەکیمی، بەرگریگاری یانەی پاریس سانجێرمان، دووپاتیکردەوە کە ئەم بەرگریکارە ناگەڕێتەوە ئینتەرمیلان.

پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2021 وەبەرهێنانێکی گەورەی کرد و ئەشرەف حەکیمی لە ئینتەرمیلانەوە گواستەوە. یانە فەرەنسییەکە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزانە مەغریبییەکە خەرج کردووە و وەرزی 2023-2024 باشترین وەرزی بەرگریکارەکە بێت لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە.

ئەم یاریزانە تەمەن 25 ساڵە تا ئێستا لەم وەرزەدا لە 14 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 4 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی هەبووە. لەکاتێکدا حەکیمی بۆندی سێ ساڵی دیکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، بەڵام دەنگۆی زۆر لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە هەیە.

بەڕێوبەری کارەکانی حەکیمی لەم دواییانەدا لێدوانی لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی حەکیمی بۆ ئینتەرمیلان دا. ئینتەر دوای تەنها یەک وەرز لە سێریا ئەی ئەستێرە مە‌غربییەکەی بە یانە فەرەنسییەکە فرۆشت.

ئەلیخاندرۆ کامانۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تیڤی پلەی گوتی:

دەزانم خەڵکێکی زۆری لە ئینتەرمیلان دڵخۆش کرد بەڵام پێموایە چیرۆکەکەی لەوێ تەواو بووە، من لەبارەی داهاتووەوە نازانم، بەڵام پاریس سانجێرمان لەگەڵ حەکیمی سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ چەند وەرزی تر لە گفتوگۆدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button