فه‌ره‌نساگرنگترین

کاماڤینگا بەهۆی پێکانەوە دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت

لە راهێنانەکانی فەرەنسا تووشی پێکان بوو

کاماڤینگا بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی بوو، نزیکەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

تۆماس رۆنسێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێدواردۆ کاماڤینگا ناوەڕاستکاری لاوی فەرەنسی بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی بوو، هەشت هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، کاماڤینگا لە ئەژنۆی تووشی هەوکردن بووە بەلایەنی کەم مانگێکی پێویستە تاوەکو دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە، پێشتریش هەرزوو بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی رایگەیاندبوو کاماڤینگا شەش هەفتەی دیکە ناتوانێت بگەڕێتەوە.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/1075002110324132

بابەتی زیاتر

Back to top button