ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

“گرێبەستێکم پێشکەش بکەن، پارەشم ناوێت، تەنها با یاری بۆ مان یو بکەم!”

یاریگا- یاریزانێکی پێشووتری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بانگەوازێک بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەنێرێت و داوا لە یانە ئینگلیزییەکە دەکات بە خۆڕاییش بێت، یاریان بۆ بکات.

کیسۆکی هۆندا یاریزانی ژاپۆنی و یاریزانی پێشووتری میلان لە تویتێکدا نووسیویەتی: “گرێبەستێکم پێشکەش بکەن، پێویستیشم بە پارە نییە، بەڵام تەنها دەمەوێت یاری بۆ ئەو یانە گەورەیە بکەم، یاری هاوشانی ئەو یاریزانە گەورانە!”

هۆندای تەمەن 33 ساڵ، لە ماوەی ساڵانی 2014-2017 بە درێسی ڕۆسۆنێرییەوە یاری کردووە، پێشتریش هەر لە ئەورووپا ئەزموونی یاریکردنی لە سیسکا مۆسکۆی ڕووسیی هەیە لە 2009-2014. لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کەمبۆدیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button