خوله‌کانی دیکە

ئەنوەر غازی سکاڵا لە دژی ماینز تۆمار دەکات

یاریگا- ئەنوەر غازی سکاڵای یاسایی دژی یانەکەی پێشووی تۆمار دەکات پاش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەشێوەیەکی یەکلایەنە.

ئەنوەر بە گرێبەستێکی ئازاد روویکردە یانە ئەڵمانییەکە، لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی غەزە، پەیامێکی بۆ بەرگریکردن لە فەڵەستین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

دوای ئەو پەیامە راستەوخۆ بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن ماینزەوە سڕکرا. هەرچەندە پاش ئەوە ماینز رایگەیاند لەگەڵ ئەنوەر قسەیان کردووە و داوای لێبوردنی کردووە و دەگەڕێتەوە مەشقەکان بەڵام هێندەی نەبرد تاکلایەنە گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و لە یانەکە دەرکرا.

بەگوێرەی رافایل هۆنیگستین رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک، ئەمڕۆ ئەنوەر سکاڵایەکی یاسایی گەیاندووەتە دادگا لە دژی ماینز بە تۆمەتی دەرکردنی بێ بیانوو.

یاریزانە موسڵمانەکە بە رەچەڵەک مەغریبییە بەڵام بە ناسنامە هۆڵەندییە و دوو جار درێسی پرتەقاڵییەکانی پۆشیووە. هەروەها یاری بۆ یانەکانی لیل، ئەجاکس، ئەستۆن ڤیلا و ئایندهۆڤن ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button