ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ و چێڵسی لەپێناو ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەجەنگن

یاریگا

هەردوو یانەی نویکاسڵ یونایتد و چێڵسی، چاویان بڕیوەتە تواناکانی رافینهای بەڕازیلی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری تواناکانی رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی تیپەکەی ببێت.

رافینیا لە هاوینی 2022 بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لێدز یونایتدەوە پەیوەندیکرد بە بارسێلۆنا، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ کاتالۆنییەکان سەرکەوتوو نەبووە، لە 61 یاریدا 12 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی درووستکردووە، بەردەوام ئاستی لە هەڵکشان و داکشاندایە.

هەر لەو بارەیەوە، پێگەی caughtoffside بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی نویکاسڵ و چێڵسی ئەمە بە دەرفەتێکی باش دەزانن، چاویان لەوەیە یاریزانەکە بەرەو ریزەکانی خۆیان پەلکێش بکەن.

رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا

نویکاسڵ لەم وەرزە بەدەست زنجیرە پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، بەڵام بەهۆی یاسای یاری خاوێن، ناتوانێت لە مێرکاتۆی زستانە یاریزانەکە بگوازێتەوە، پێویستە تا هاوینی داهاتوو چاوەڕوانبێت.

یانە لەندەنییەکەش هەمان دەردی نویکاسڵی هەیە، لە هاوینی رابردوو پارەیەکی زەبەلاحی خەرجکردووە، ئەویش دەبێت تا هاوینی داهاتوو چاوەڕوان بێت، هۆکاری سەرەکیش زۆری مووچەی یاریزانەکەیە، کە هەفتانە 208 هەزار پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە ئەزموونێکی باشی لە پرێمەریگ هەیە، لە رابردوودا دوو وەرز لەو خولە یاری بۆ لێدز کردووە، لە 67 یاریدا 17 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە.

رافینیا لەگەڵ لێدز یونایتد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button