ئاسیاعێراقگرنگترین

کاساس: عەلی عەدنان وەکو پاولۆ ماڵدینییە

باسی یەکەمین یاریی عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیال دەکات

یاریگا –

کاساس رەتیدەکاتەوە گەرەنتی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 بدات و دەڵێت ‘عەلی عەدنان وەکو پاولۆ ماڵدینی وایە’.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیندۆنیزیا لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 گوتی :’یارییەکەی سبەی تایبەت دەبێت، چونکە یەکەم یارییمانە لە پاڵاوتنەکان، دڵخۆشم بەوەی یەکەم یارییمان لە یاریگای خۆمان دەبێت، بەڵام هەواڵی پێکانی یاریزانەکانمان زۆر ناخۆش بوون، من ناتوانم بەڵێنتان پێبدەم هەڵبژاردەی عێراق دەگەیەنمە مۆندیال، چونکە یاریی تۆپی پێ یارییەکی بەکۆمەڵە’.

هەروەها گوتیشی :’هەردوو لامان خاوەنی یاریزانی بە تواناین، بۆیە یارییەکەی زەحمەت دەبێت، ئێمە پێشوەختە خۆمان بۆ ئەگەری دوورکەوتنەوەی چەند یاریزانێک ئامادە کردبوو، هەربۆیە بۆ ئەو یارییە 25 یاریزانمان بانگهێشت کردبوو’.

کاساس لەبارەی گۆڕینی شوێنی یاریکردنی عەلی عەدنان گوتی :’عەلی عەدنان وەکو پاولۆ ماڵدینی وایە، من پێموایە بەرگری چەپ پێویستی بە جول و راکردنێکی زۆر هەیە، بەڵام پێموایە عەلی عەدنان توانای تەواوی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە دڵی بەرگری یاریی بکات، ماڵدینیش لە کۆتاییەکانی کاروانی وەرزشی لە دڵی بەرگری یاریی دەکرد، لەکاتێکدا پێشتر بەرگری چەپ بوو’.

سبەی پێنجشەممە شێرەکانی رافیدەین لە یەکەم یارییان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی ئیندۆنیزیا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button