ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بڕگەیەکی گرێبەستی ئاڵۆنسۆ ئاشکرا دەبێت

یاریگا

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا، ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی نایابیلەگەڵ یانەکەی تۆمار کردووە.

ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە کۆی 17 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 16 بردنەوەی بەدەستهێناوەو تاکە یەکسانبوونی تیپەکەش بەرامبەر بایرن میونشن بووە.

لیڤەرکوزن لە 11 هەفتەی یەکەمی خولی ئەڵمانیادا 10 بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و پێشەنگی خولەکەشی گرتووە.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئەڵمانی SZ وردەکاری گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانیەکەی بڵاوکردەوە و بڕگەی هەڵوەشاندنی گرێبەستی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن هەیە ئەویش بۆ سێ یانە.

ئاڵۆنسۆ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرکۆزن هەیە، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستەکەی هەیە، هەرکاتێک یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشن و لیڤەرپوول داوایان کرد، دەتوانێت گرێبەستەکەیهەڵوەشێنتەوە.

بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی ریال مەدریدی دڵخۆش کردووە، لەبەر ئەوەی دەنگۆیەک هەیە هاوینیداهاتوو رەنگە ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button