ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ: کێشە کەوتە نێوان لیڤاندۆڤسکی لامین یامال

یاریگا-

لە هەفتەی سیانزەیەمی لالیگادا، بە دوو گۆڵی لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا شکستی بە ئالاڤێس هێنا.

بڵاوبوونەوەی گرتەیەک هەرای ناوەتەوە لە میدیاکانی کەتەلۆنیادا، کاتێک لیڤاندۆڤسکی لە لامین یامالی تەمەن 16 ساڵان توڕەدەبێت بەهۆی لەدەستدانی دوو هەلەوە.

دواتریش یامال دەست دەبات بۆ تەوقەکردن لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی، بەڵام ئەو یاریزانە تەوقەی لەگەڵدا ناکات.

رۆژنامەنوسی مۆندۆ فێران مارتینێز لەسەر ئەو دیمەنە نوسیویەتی:

سەرکردە تەنیا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دەرناکەوێت، بەڵکو چاوەڕوانی زیاتری لێدەکرێت، رەفتارێکی قێزەون بوو لەلایەن لیڤاندۆڤسکیە بەرامبەر لاوێکی تەمەن 16 ساڵ.

بە ڤیدیۆ دیمەنەکە لێرە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button