فه‌ره‌نساگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ، براکەی رادەستی مامۆستاکەی دەکات

یاریگا –

ئیتان ئێمباپێ، برا بچووکەکەی کیلیان ئێمباپێ، زۆر گرنگی بە خوێندنەکەی نادات، بەجۆرێک ئەم بابەتە رووبەڕووی کاردانەوەی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان بووەوە.

لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە ئیتان ئێمباپێ برای کیلیان ئێمباپێ هاتە تیپی یەکەمی پاریس سانجێرمانەوە و هەرچەندە لەم ماوەیەدا جگە لە یارییە دۆستانەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبووە، لە تەمەنی 16 ساڵیدا هاوشێوەی برایەکەی باش دەزانێت چۆن سەرنجی میدیاکان بۆخۆی رابکێشێت.

ئیتان هاوکات لەگەڵ یاریکردنی تۆپی پێ، خەریکی خوێندنە، ئەمەش وایکردووە خشتەیەکی قورسی هەبێت، بەڵام ئیتان کە زۆر حەزی لە یارییە کۆمپیوتەرییەکانە، خوێندنەکەی پشت گوێ خستووە. ئەمەش وایکرد کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ چەند یاریزانیکیتری پاریس ئیتان ببەنە قوتابخانە پێش یارییەکەی بەرامبەر رامز تا رادەستی قوتابخانەی بکەن و ئێمباپێ ماموستاکەی ئاگادار بکاتەوە کە برا بچووکەکەی ئەرکی ماڵەوەی جێبەجێ ناکات.

کیلیان لەم بارەیەوە بە پێکەنینەوە بە ماموستاکەی گوت:

ئێمە هێنامانە لات. ئەو لە قوتابخانە درەنگ کەوتووە و ئەرکەکانی ماڵەوەشی ئەنجام نەداوە، دوێنێ شەویش یاری FUTی دەکرد.

ئیتان ئێمباپێ لەماوەی ئەم وەرزەدا بەشداری 13 یاری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کرد، کە تیایدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی کردووە، بەڵام تا ئێستا لە پێکهاتەی سەرەکی پاریس سانجێرمان لە یارییە فەرمیەەکاندا یاری نەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button