ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بە چاڤی هێرناندێز گەیشت

یاریگا  –

بەر لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت.

سبەی یەکشەممە کاتژمێر 18:15 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی 13ی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا پێدری ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی سەرەکی و بۆ ماوەی 90 خولەکی تەواو بەشداری یارییەکی بارسێلۆنا بکات.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە مانگی ئابەوە بەهۆی پێکان لە یاریکردن دابڕابوو، لە دوو یاری رابردووی تیپەکەی بەرامبەر بە ریال سۆسیداد و شاختار بەشێوەی یەدەگ بەشداری کردبوو.

بەڵام بە گوێرەی رۆژنامە کاتالۆنییەکە، پێدری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی، بۆ یەکەمجار لەدوای 3 مانگ دابڕان، دەتوانێت 90 خولەکی تەواو یاری بۆ تیپەکەی بکات.

ژۆری خۆگۆڕینی بارسا و چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەش دڵخۆش و گەشبینین بە بەڕانەوەی پێدری، تیپەکە بڕوای تەواوی هەیە کە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە وزەیەکی زۆر بە تیپەکە دەبەخشێتەوە.

هاوکات بەرامبەر ئالاڤێس، گاڤی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارەتاکانی و دی یۆنگیش بەهۆی پێکان یاری ناکان، بۆیە گەڕانەوەی پێدری لە کاتێکی گونجاودایە و دەبێتە فریادڕەس بۆ تیپەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button