ئیسپانیا

بارسێلۆنا یاریزانێکی لیستەر سیتی دەکاتە ئامانج

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەنیازە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ویلفرید ئێندیدی، ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی بگوازێتەوە رێزەکانی.

یانەکە هیوادارە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکات هەروەها خاڵە لاوازەکانی دیکە کە چاڤی لە مێشکیدایە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکان، گواستنەوەی چەندین یاریزانی جیاوازە کە بەنیازە لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی داهاتوودا پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات و بیانگوازێتەوە نیو کامپ.

بەم بۆنەیەوە رۆژنامەی سەن بڵاویکردەوە، ئێندیدی یەکێکە لەو بژاردە جددیانە و چاوەڕوانەکراوی یانەکە بۆ ئەوەی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بەم کەتەلۆنیەکانەوە بکات. گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ لیستەر سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەرفەتی ئەوەی هەیە کۆتایی بە هەشت ساڵ مانەوەی لە لیستەر بهێنێت و ئەزمونێکی نوێ لە لالیگا تاقی بکاتەوە.

بارودۆخی تایبەتی دارایی بارسێلۆنا و هەروەها یاساکانی لالیگا وایکردووە یانەکە داوای ئەو یاریزانانە بکەن کە دەتوانرێت بە تێچوویەکی کەمتر بیانگوازێتەوە. ئەم یاریزانە نایجیریایە ئەو تایبەتمەندییەی کە بەڕێوەبەرانی یانەکە هەروەها ستافی تەکنیکی ئەم تیپە لەبەرچاوی دەگرن هەیەتی.

پێشبینیش دەکرێت ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵە بەهەمان شێوە بە تامەزرۆییەوە خواستی لە پەیوەندی کردن بە بارسێلۆناوە هەبێت و بییەوێت درێسی ئەم تیپە لەبەر بکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ لیستەر سیتی نوێ نەکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button