ئینگلتەرا

ناوبژیوانانی یاریی نیوکاسل و ئارسیناڵ تەنها دوو هەڵەیان هەبوو

یاریگا

بڕیارەکەی ستوارت ئاتوێڵ و ئەندی مۆدلی، بۆ پشتڕاستکردنەوەی گۆڵەکەی ئەنتۆنی گۆردۆن دروستبووە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەندامانی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەسەرەکییەکانی یارییەکان لە پرێمەرلیگ، پێداچوونەوەیان بە ئاستی ناوبژیوانانی یاریی نێوان نیوکاسڵ وئارسیناڵ کردووە.

لە بابەتی گۆڵەکەی ئەنتۆنی گۆردۆن، بە پێداچوونەوە بە سێ ئاماژە، دەرچوونی تۆپەکە لە یاریگا،فاولەکەی جۆلینتۆن لەسەر گابرێل و ئۆفساید، بڕیاری لیژنەکە بە دەنگی 4 لەسەر 1 پشتڕاست کرایەوە.

بە بۆچوونی لیژنەی لێکۆڵینەوە، هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە بۆ ئەوەی هێرشبەرەکەی نیوکاسڵفاوڵی لەسەر بەرگریکاری ئارسیناڵ کرد بێت و بەرکەوتنی ئەو دوو یاریزانە توند نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە ستوارت ئاتوێڵ و ئەندی مۆدلی لەم یارییەدا هەڵەی سەرنجڕاکێشیان کردووە، پێویستبوو لە خولەکی 36 کای هاڤێرتز بەهۆی لێدانێکی مەترسیدارەوە بەرامبەر شۆن لۆنگستاف بە کارتیسوور دەربکرێت.

لە خولەکی 45 برۆنۆ گویمارێش دەکرا کارتی سووری پێبدرێت بەهۆی ئەوەی یۆرگینیۆی بە ئەژنۆیداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button