ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی باڵۆن دۆرەکەی پیشانی ئەمریکییەکان دەدات

یاریگا –

تاتا مارتینۆ، راهینەری یانەی ئینتەر مەیامی، دووپاتی کردەوە کە یارییەکی دۆستانەیان بە بۆنەی نماییش کردنی باڵۆن دۆرەکەی لیۆنێل مێسی رێکخستووە و مێسی لەم یارییەدا باڵۆن دۆرەکەی پێشانی هاندەرانی دەدات.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەکەی ئینتەر مەیامی لە فلۆریدا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر نیویۆرک سیتی یاری دەکات و بڕیارە لەم یارییەدا باڵۆن دۆرەکەی نمایش بکات.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشیدا وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێ هەڵبژێردرا و توانی لە مێژوودا ناوی خۆی بهێڵێتەوە.

وەک دوا یاری وەرزی 2023، ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی نیویۆرک سیتی دەبێتەوە. ئەم ئاهەنگە ناوی شەوی “نۆش دۆر”ی لێنراوە، کە بڕیارە پێش یارییەکە مێسی لە مەڕاسیمێکدا باڵۆن دۆرەکەی لەبەردەم هاندەرانی نماییش بکات.

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەرمیامی سەبارەت بە ئامادە بوونی مێسی لە یارییەکەدا گوتی:

بێگومان (لیۆ) یاری دەکات، چونکە ئەو ئەستێرەی ئەم یارییەیە، ئێمە دەمانەوێت لەگەڵی بین بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی بەدەست هێنانی هەشتەم باڵۆن دۆری. هەروەها ئەم یارییە دەرفەتێکە بۆ ئامادەکاری گەڕانەوە بۆ ناو رکابەرییەکان، تەنانەت ئەگەر یارییەکی دۆستانەش بێت، بۆ ئەوەی خەڵک جارێکی دیکە لیۆ و هاوڕێکانی لە یاریگادا ببینن و ماڵئاوایی لەم وەرزە بکەن.

یارییەکە بریارە بەرەبەیانی شەممە کاتژمێر 4:00 بەیانی لە یاریگای ئینتەر مەیامی بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button