سعودیەگرنگترین

شەڕە قسەی نێوان بێنزێما و راهێنەری ئیتیحاد ئاشکرا دەبێت

یاریگا –

بەر لە دوورخستنەوەی نونۆ ئێسپیریتۆ سانتۆ لە پۆستی راهێنەرانیەتی ئیتیحاد، شەڕە قسەیەکی توندی لەگەڵ کەریم بێنزێما، لە ژووری جلگۆڕینی یاریگای فرانسۆ هەریری دروستبوو.

لە دوای دۆڕانی یاری بەرامبەر قوە جەوییە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، سانتۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و تاوەکو ئێستا لێکەوتەکانی بەردەوامن.

رۆژنامەی ریازییە ئاشکرای کردووە، شەڕە قسەی نێوان بێنزێما و سانتۆ لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەمی یارییەکە روویداوە. سانتۆ، کەریمی بە تەمبەڵ وەسف کردووە

تۆ یاریزانێکی گەورەی، بەڵام وادیارە زۆر تەمبەڵی و ناتوانیت فشار لەسەر یاریزانانی تیمی بەرامبەر دروست بکەیت.

لە وەڵامدا بێنزێما پێی گووتوە

تەنیا قسە لەگەڵ من مەکە، قسە لەگەڵ تەواوی یاریزانان بکە و پێیان بڵێ.

شەڕە قسەکە بەردەوام بووە، بەڵام دواتر سانتۆ دۆخەکەی هێورکردووەتەوە و بێنزێما بە یاریزانێکی گرنگ و سەرکردە وەسف کردووە.

لە دوای ئەم رووداوە، دەستەی کارگێڕی ئیتیحاد کۆبووەوە و لە ئەنجامدا گەیشتنە ئەو بڕوایەی، سانتۆ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

ئیتیحاد هەڵمەتی گەڕانی بە دوای راهێنەرێک دەستپێکردووە، لۆران بلان و زینەدین زیدان، لە سەرووی بژاردەکانەوە دێن.

سبەی هەینی ئیتیحاد لە خولی رۆشنی سعودیە رووبەڕووی ئەبها دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button