ئیتاڵیائینگلتەرا

یوڤێنتوس بە دوای شوێنگرەوەی پۆل پۆگبادا دەگەڕێت

یاریگا –

بەڕێوەبەرە وەرزشییەکانی یانەی یوڤێنتۆس لە ئینگلتەرا، یانە بە یانە بەدوای جێگرەوەی پۆڵ پۆگبا و نیکۆلۆ فاجیۆلی دا دەگەڕێن.

شەوی رابردوو کریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتۆس و جێگرەکەی جیۆڤانی مانا لە یاریگای ئیتیحاد ئامادەبوون بۆ ئەوەی ئەرکێکی گرنگ ئەنجام بدەن. یوڤێنتۆس پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانێک هەیە لە بازاری گواستنەوەی زستانەدا تاوەکوو شوێنی پۆگبا پڕ بکەنەوە. ئەم گرێبەستە بۆ یانەکەی ماکس ئەلێگری پێویستە، چونکە پۆڵ پۆگبا و نیکۆلۆ فاجیۆلی بەهۆی بەکار هێنانی مادەی وزەبەخش رووبەڕووی سزای درێژخایەن بوونەتەوە.

بە پیی راپۆرتێکی تێلێگراف، ئەوان لە یارییەکەی شەوی دووشەممەی نێوان تۆتنهام و چێڵسییان ئامادە بوون بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی پیێر ئیمیل هۆیبێرگ، بەڵام تۆتنهام داوای نزیک لە 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە دانیمارکییەکە دەکات، کە لە هاویندا ئۆفەری ئەتلەتیکۆ مەدریدی هەبووە و هەروەها گواستنەوەی بۆ فولهامی رەتکردووەتەوە.

بەڕێوبەرە ئیتاڵییەکان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بزانن کام لەو یاریزانە ناوەراستانەی کە ئارەزووی دەکەن ئامادەن, دواتر نرخ بۆ گواستنەوەیان دیاری دەکەن. ناوی کالڤن فیلیپس، ناوەراستکارەکەی مانچێستەر سیتی لە پێش هەموو یاریزانانیترە و یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە لە مانگی یەکدا بەشێوەی خواستن یانەکەی جێبهێڵێت، بەڵام یانە ئیتاڵیەکە لەم رۆژانەدا زیاتر پێویستی بە ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر هەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button