ئیتاڵیاگرنگترین

ماوریسیۆ ساری باسی داهاتووی لەگەڵ لازیۆ دەکات

یاریگا –

ماوریزیۆ ساری دەیەوێت لە لازیۆ کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت، سەرەڕای دەستپێکێکی خراپ لەم وەرزەی سێریا ئەیدا.

ساری بەر لە یاری تیمەکەی بەرامبەر فاینۆرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دووپاتیکردەوە کە زۆر لە لازیۆ دڵخۆشە و دەیەوێت تەواوی کاروانە وەرزشییەکەی لەگەڵ یانەکەی پایتەخت بەسەرببات.

من باشم و دەمەوێت کاروانی وەرزشیم لێرە تەواو بکەم، ئەنجامەکانی دەستپێکی وەرز، رای منیان نەگۆڕیوە. یاری ئەمشەو (بەرامبەر فاینۆرد) زۆر گرنگە، دۆڕانی یاری رابردوو کاریگەری لەسەر ئێمە دروست کرد، توانیان سەربکەون و سێ خاڵی گرنگمان لێ بستێنن، پێویستە زیاتر سووربین و دەستپێشخەری گەورەمان هەبێت.

دوو هەفتە بەر لە ئێستا، لازیۆ بە ئەنجامی 3-1 بە فاینۆرد دۆڕا و تەنیا چوار خاڵی لە کۆی سێ یاری بەدەستهێناوە. لە سێریا ئەی، لازیۆ 16 خاڵی لە 11 یاریدا بەدەستهێناوە و ئێستا بە جیاوازی 12 خاڵ لە دواوەی ئینتەرمیلانی پێشەنگەوە دێت.

دوای یاری ئەمشەو، لازیۆ دەبێ خۆی بۆ دێربی گەورەی رۆما لە بەرامبەر رۆما ئامادە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button