ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد.

شەوی رابردوو ریال سۆسێداد لە یاریگای ئانوێتای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن رۆنالد ئاراوخۆ لە خولەكی 95ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە چاڤی هێرناندێز ووتی: ئێمە بەرامبەر یانەیەكی گەورە بردنەوەمان بەدەستهێنا، سەركەوتن و بردنەوە بەهایەكی گەورەی هەیە و رۆحیەتی بەردەوام بوونمان پێدەبەخشێت.

بەردەوام بوو ووتی: زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان، كلاسیكۆ زیاتر لەوەی بیرم لێدەكردەوە كاریگەری هەبوو لەسەرمان، ئەم بڕدنەوەیە بە بردنەوەیەكی زێڕین دادەنێین، ئەمڕۆ هەستی پێچەوانەی هەفتەی رابردووم هەیە، ریال سۆسیداد شایەنی زۆر زیاتر بوو.

سەبارەت بە گۆڕانكاریپێكردنی لیڤاندۆڤسكی ووتی: ئەو لە پێكان گەڕاوەتەوە، بە ئاسانی ناگەڕێتەوە ئاستی خۆی، دەبێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ یاریزانە پێكراوەكاندا بكەین و گۆڕانكاری بە باشی بكەین.

دەربارەی كوبۆ ووتی: كوبۆ یاریزانێكە لە ئاستی جیهانیدایە بە تۆپەوە و بە بێ تۆپ ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button