ئه‌ڵمانیا

ئەنوەر الغازی لە یانەکەی دەکرا

یاریگا

ئەنوەر ئەلغازی، هێرشبەری هۆڵەندی بە رەگەز مەغریبی یانەی ماینس ئەڵمانیا، گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

هێرشبەرە هۆڵەندییەکەی یانەی ماینسی ئەڵمانیا لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەر زوو پاڵپشتی خۆی بۆ فەڵەستییەکان ڕاگەیاند، بەم هۆیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ڕیزەکانی یانەکەی دوور خرایەوە و ڕێگەی پێنەدرا بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی بکات.

دوای دوو هەفتە ماڵپەڕی فەرمی یانە ئەڵمانییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە، ئەنوەر لە قسەکانی پاشگەز بووەتەوە بۆیە ڕێگەیان پێداوە بەشداری لە ڕاهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

بەڵام دوای بڵاوبونەوەی ئەو بەیاننامە فەرمیەی یانەی ماینس، ئەو یاریزانە ڕایگیاند هیچ لە قسەکانی پەشیمان نییە و دوای بڵاوبونەوەی ئەو قسانەشی یانەکەی بە فەرمی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button