ئاسیا

چارەنوسی یارییەکەی سێپاهان و ئیتیحاد یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا

بڕیار بوو لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە ئیسفەهان، یانەکانی سێپاهانی ئێران و ئیتیحادی سعوودی رووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم یارییە ئەنجام بەڕێوەنەچوو.

هاندەرانی یانە ئێرانیەکە هیوایان وابوو کە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دووبارەکردنەوەی ئەم یارییە بدات، بەڵام پێدەچێت سێپاهان رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە. چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئاژانسەکانی هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە یارییەکەی سێپاهان و ئیتیحاد بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی یانە سعودیەکە دەبێت ویانە ئیرانییەکە دەبێت بڕی 200 هەزار دۆلار وەکوو پێبژاردن بداتە یەکیتی تۆپی پیی ئاسیا، بەڵام تاوەکو ئێستا فێدراسیۆنی ئاسیا هەواڵەکەی پشت راست نەکردووەتەوە.

نەواف ئاسیاوی، رۆژنامەنووسێکی ناسراو و متمانەپێکراوی سعودیە، بڵاویکردەوە دواجار فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا بڕیار لەسەر چارەنوسی یارییەکە دەدات و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی یانەی ئیتیحاد دەبێت و ئەو یانەیە بە براوەی یارییەکە دادەندرێت و یارییەکەش دووبارە ناکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button