ئەفریقاگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەری ئەفریقا بڵاوکرانەوە

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەفریقا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەری ئەفریقای بڵاوکردوە.

بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، 30 یاریزان رکابەری دەکەن، کە لە ناویاندا محەمەد سەڵاحی میسری، ریاز مەحرەزی جەزائیری، سادیۆ مانێی سەنیگالی، ڤیکتۆر ئۆسیمی نایجیری و ئەشرەف حەکیمی مەغریبی رکابەری سەرەکی دەکەن.

بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵیش 10 گۆڵپارێز رکابەری دەکەن، کە یاسین بونۆی مەغریبی، ئاندرێ ئۆنانای کامیرۆنی و ئێدواردۆ مێندی سەنیگالی رکابەری سەرەکین.

لیستی پاڵێوراوانی سەرجەم خەڵاتەکان:

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ساڵ

پاڵێوراوانی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ

پاڵێوراوانی باشترین راهێنەری ساڵ

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی لاو

پاڵێوراوانی باشترین یانەی ساڵ

پاڵێوراوانی باشترین هەڵبژاردەی ساڵ

پاڵێوراوانی باشترین ئەو یاریزانانەی بۆ یانەیەکی ئەفریقا یاری دەکەن

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەری ئەفریقا لە رۆژی 11ـی مانگی دیسێمبەر لە مەغریب بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button