ئینگلتەراگرنگترین

هالاند پەیامێک ئاراستەی مێسی دەکات

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند پیرۆزبایی بردنەوەی هەشتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری لە لیۆنێل مێسی کرد.

هالاند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مێسی کرد. ئەستێرە نەرویجییەکە وێنەیەکی مێسی لەگەڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و بە زمانی ئیسپانی بۆی نووسیوە ”Felicitaciones @LEOMESSI” واتە پیرۆزە لیۆنێل مێسی.

لیۆنێل مێسی
ستۆری ئینستاگرامی ئێرلینگ هالاند @erling.haaland/IG

سەرەڕای تۆمارکردنی 52 گۆڵ لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکانی وەرزی رابردوو و بردنەوەی سێ نازناو لەگەڵ مانچێستەر سیتی، کەچی هالاند لە پلەی دووەمی باشترینەکانی جیهان هات و لیۆ مێسی بەهۆی بردنەوەی مۆندیالی 2022ی قەتەر، خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت.

مێسی لە پرێس کۆنفرانسی دوای مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە، ستایشی هالاندی کرد و پێی گوت، دەکرا ئەمساڵ هالاند خەڵاتی باشترین یاریزان بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button