ئەرشیڤ

هازارد: بەو بڕیارەی کە داومە دڵخۆشم

یاریگا –

ئێدین هازارد، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید، بە وازهێنانی لە تۆپی پێ دڵخۆشە و دەڵێت هیچ بیری یاری کردن ناکەم.

ئێدین هازارد کە بەم دواییە وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند، لە مەراسیمی دابەش کردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئامادە بوو و خەڵاتی باسترین یاریزانی لاوی بەخشیە جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ریال مەدرید.

هازارد چوار ساڵ قورسی لە ریال مەدرید بەسەر برد و پێکانەکانی نەیانهێشت تواناکانی خۆی پێشکەش بکات. ئه ستێره به لجیکییه که لەم هاویندا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید هەڵوەشاندەوە. لەدوای چاوەڕوانیەکی زۆر هیچ یانەیەکی گەورە داوای نەکرد و بۆیە بە ناچاری وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

هازارد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TNT سەبارەت بەو ماوەیەی کە لە تۆپی پێ دوورکەوتووەتەوە گوتی:

ئێستا هەست دەکەم ژیانێکی پڕ و ئاسودەم هەیە. بڕیاری خانەنشین بوون سادە بوو. لە ژیاندا ناتوانرێت هەموو شتێک روون بکرێتەوە. ئێستا لەگەڵ خۆم ئارامم و دڵخۆشم. لە دەرەوەی تۆپی پێ زۆر کار هەیە کە دەبێت ئەنجامیان بدەم بۆیە بڕیارێکی باشم دا.

هەروەها پرسیار لە هازارد کرا سەبارەت بە ئۆفەرەکانی هاوینە و ئایا بیری تۆپی پێ دەکات یان نا گوتی:

کە کاتم هەبێت، لە تەلەفزیۆنەکانەوە سەیری تۆپی پێ دەکەم. من سەرقالی کاری خۆمم، بەڵام لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک بیری تۆپی پێ ناکەم، بەڵام چەند مانگێکی تر دەیبینین. هەمیشە گوتوومە ئەو رۆژەی واز لە چێژوەرگرتن لە تۆپی پێ بهێنم، خانەنشین دەبم. لەبەر پارەش نەمدەویست بچمە شوێنێکی تر. باشترین رێگە ئەوە بوو واز لە یاری کردن بهێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button