جیهانگرنگترین

مێسی: بیر لە بارسێلۆنا دەکەمەوە

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و پاڵەوانی جیهان، دانی بەوەدانا کە حەز دەکات بە درێسی بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

شەوی رابردوو مێسی بۆ جاری هەشتەم لە مەراسیمێکی شایستەدا کە لە پاریس بەڕێوەچوو خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا. ئەم یاریزانە بە درەوشاوەیی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا توانی رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پاڵەوانێتی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئەمەش یارمەتی دا بۆ بەدەستهێنانی هەشتەمین باڵۆن دۆر تاوەکوو ناوی بۆ هەمیشە لە مێژووی تۆپی پێدا بهێڵێتەوە.

دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، مێسی وتارێکی سەرنجڕاکێشی وەک رێزلێنانێک بۆ دیێگۆ مارادۆنا پێشکەش کرد و ستایشی ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێی کرد، هەروەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وەڵامی چەند پرسیارەکی گرنگی دایەوە.

بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چ گرنگیەکی هەیە؟

ئەمە خەڵاتێکە بۆ هەموو ئەندامانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و دوا دوو باڵۆن دۆر زۆر تایبەت بوون چونکە بەرهەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو کۆپا ئەمریکا و مۆندیال ئەو دوو نازناوە بوون کە بەردەوام هەوڵم بۆیان دەدا لە کۆتاییدا هەموو شتێک گۆڕا ئەم خەڵاتەش بۆمن و بە تایبەتی بۆ ئێمەی ئەرجەنتینی زۆر تایبەتە، چونکە لە دوای مۆندیالەوە بەدەستمهێنا.

بەدوا داچون بۆ یارییەکانی بارسێلۆنا دەکەی؟

بێگومان من بەدواداچوون بۆ یارییەکانی بارسێلۆنا دەکەم و هەمێشە کردومە. من ئەم تیپەم خۆشدەوێت و تا کۆتایی ژیانم بەردەوام دەبم لە خۆشویستنی. تێکەڵەیەکی زۆر باشی یاریزانی گەنج و بەئەزموون دەبینم لە ناویاندا. بارسێلۆنا ئامادەیە شەڕ بۆ چامپیۆنزلیگ بکات بەڵام لە ماوەی وەرزێکدا زۆر شت دەکرێت رووبدات.

 

شکستی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید:

دەزانم خەڵکی  بارسێلۆنا لە دوای شکستی ئێل کلاسیکۆ چ هەستێکیان هەیە. شکست بەرامبەر ریال مەدرید زۆر قورسە. من دەزانم میدیا و خەڵک چۆن کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بەم رووداوە.

پلانت هەیە لە داهاتودا بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا؟

بەدڵنیاییەوە، گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا بژاردەیە و رەنگە رووبدات لەداهاتوودا لە بارسێلۆنا دەژیم ئەو یانەیەیە کە لەگەڵیدا گەورە بووم و هەموو شتێکی پێبەخشیم، منیش لە هەمان کاتدا هەموو شتێکم پێبەخشی بەڵام گەڕانەوە شتێک نییە ئێستا بیری لێبکەمەوە نازانم چەند کاتم بۆ یاریکردن ماوە بەڵام دەمەوێت چێژ بەسەرببەم و یاری بکەم. راهێنەرایەتیش سەرنجی راکێشاوم بەڵام شتەکان دەتوانن لەداهاتودا بگۆڕدرێن.

یاری ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا:

خۆزگە دەمتوانی بە شێوازێکی تر ماڵئاوایی بکەم. من بە هەستێکی سەیرەوە ئەم یانەیەم بەجێهێشت و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو شتانەی بەخشیم بەم یانەیە و ئەوانیش پێیان دام، بارسێلۆنا ماڵی منە، ئەم یانەیە و خەڵکەکەم زۆر خۆشدەوێت. مافی منە بتوانم لەگەڵ ئەو کەسانەی کە زۆر خۆشی و ناخۆشێم لەگەڵیاندا ئەزموون کرد ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکەم. ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی ماڵئاواییان لێبکەم بەخۆشحاڵییەوە رازی دەبم.

دوو ساڵ لە پاریس سانجێرمان چۆن بەڕێ کرد؟

دوو ساڵ لە پاریس ژیام و چەندین پەیوەندی هاوڕێتیم دروستکردووە، چێژم لە شارەکە وەرگرت و با راستگۆ بم لەگەڵتان منداڵەکانم زۆر لە پاریس دڵخۆش بوون و ئەستەم بوو بۆیان جێیبهێڵن چونکە نەیاندەویست قوتابخانە و هاوڕێکانیان بگۆڕن، بەڵام بە ئەزموونێکی زۆرەوە ئەم یانەیەم بەجێهێشت. لە راستیدا لە رووی وەرزشەوە باش نەبوو. پێموانییە بەڕێوەبەران و ستافی پاریس سانجێرمان ئارەزووی زۆریان هەبێت بۆ بینینی ئاهەنگی باڵۆن دۆرهەروەها رێزێکی زۆریشم بۆ کیلیان هەیە، ئێمە بەردەوام بەیەکەوە لەپەیوەندی داین.

بابەتی زیاتر

Back to top button