ئیسپانیاگرنگترین

گۆندوگان لە یاریزانانی بارسێلۆنا تووڕە دەبێت

یاریگا –

هۆکاری تووڕەبوونی ئیلکای گۆندوگان لە دوای یاری کلاسیکۆ لە یاریزانانی بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت.

ریال مەدرید بە ئەنجامی 1-2 لە بارسێلۆنای بردەوە و پێشەنگایەتی لالیگای گرتەدەست، ئەمەش دوای درەوشانەوەی بێوێنەی جود بێڵینگهام.

گوندۆگان لە دوای یارییەکە رایگەیاند

لە دوای هاتنە دەرەوەم لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان، ئەوە روون بوو کە هەمووان نیگەرانن. بەڵام لە دوای دۆڕانی هەر یارییەکەی هەر یارییەکی لەمشێوەیە، دەمەوێت تووڕەیی زیاتر ببینم. ئەمە کێشەکەیە، پێویستە لە دوای دۆڕانەکان زیاتر تووڕە ببینم و هەست بە نیگەرانی زیاتر بکەین. تاوەکو بتوانین لە داهاتوودا ئاستی باشتر پێشکەش بکەین. دەبێ ئەم تووڕەییە ببەینە نێو یارییەکانی داهاتوو، ئەگەر ئێمە بەمشێوەیە مامەڵە نەکەین، جیڕۆنا و ریال مەدرید زیاتر دەچنە پێش.

گوندۆگان لە بارەی دۆڕانی یاری کلاسیکۆ دەڵێت

من نەهاتوومەتە بارسێلۆنا، تاوەکو یاری لەمجۆرە بدۆڕێنم، رێگەنادەم کێشە لە تیمەکەمدا هەبێت، پێویستە وەک یاریزانێکی دووتەمەن، بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرم. پێویستیمان بە هێز و پاڵپشتی هزری زیاترە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری تووڕەیی گۆندوگان لە دوای یارییەکە بۆ بێباکی دوو یاریزان دەگەڕێتەوە.

لە دوای یارییەکە گۆندوگان چووەتە ژووری جلگۆڕین و دوو یاریزانی بینیوە، خەریکی گێڕانەوەی نوکتە و پێکەنن. رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، تەنیا گاڤی، ئینیگۆ مارتینێز، رۆناڵد ئاراوخۆ و گۆندوگان زۆر بە دۆڕانەکە نیگەران ببوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button