ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

کۆنمیبۆڵ ڕەتی دەکاتەوە بە سزاکەی مێسیدا بچێتەوە

یاریگا- لە دوایین کۆپا ئەمریکادا یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ‘کۆنمیبۆڵ’ سزای ڕاگرتنی بەسەر لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیدا سەپاند ئەوەش دوای تۆمەتبارکردنی یەکێتییەکە بە گەندەڵ و لێدوانە توندەکانی دژ بە ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیی بڵاوی کردۆتەوە کۆنمیبۆڵ ئەو داوایەی ڕەت کردۆتەوە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە پێیان گەشتووە بۆ چاوخشاندنەوە بە سزای ڕاگرتنی مێسی بۆ سێ مانگ.

بەوەش کاپتنەکەی تانگۆ ناتوانێت لە یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکەی بەشداربێت لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەرامبەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و ئەڵمانیا، بەڵام بۆ مانگی نۆڤێمبەر ماوەی سڕکردنەکەی تەواو دەبێت.

مێسی لەو کۆپا ئەمریکادا لە یاری دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم بەرامبەر چیلی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دواتر کۆنمیبۆڵی بە گەندەڵ وەسف کرد بەوەی لە دژی هەڵبژاردەکەی پیلانگێڕیی هەبووە، هاوکات کۆی پاڵەوانێتییەکەشی وەها وێنا کرد گوایە لەبەرژەوەندیی بەڕازیلی میواندار ڕێکخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button