ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ ناوی دەچێتە لیستی خراپترینەکانی مێژووی خولی ئیتاڵییەوە

یاریگا- لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی خراپدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یوڤێنتوس ناوی دەچێتە لیستی خراپترینەکانی مێژووی خولی ئیتاڵییەوە.

ڕۆناڵدۆ لە شکستهێنانی گۆڵ تۆمارکردن بە لێدانی ڕاستەوخۆ، ژمارەیەکی نەرێنی بۆ خۆی نووسیوەتەوە و ئەوەش خستیە پاڵ زۆرترینی ئەو یاریزانانەی دوای هەوڵێکی زۆر نەیانتوانیوە تۆڕی گۆڵەکان بهەژێنن.

ڕۆژنامەی ‘ئاس-ی ئیسپانیی بڵاوی کردۆتەوە کە هێرشبەرە پورتوگالییەکە دووەم زۆرترینی ئەو یاریزانانەیە شکستیان هێناوە لە تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە مێژووی یارییەکانی خولی ئیتاڵی، ئەویش دوای کامیلۆ شیانۆی یاریزانی یانەی فرۆزینۆنی.

بە شێوەیەک ڕۆناڵدۆ دوای 18 جار لە جێبەجێکردنی لێدانی ڕاستەوخۆ، نەیتوانیوە هیچ جارێک ئامانج بپێکێت. لەو رووەوە تەنها کامیلۆ لە سەرووی دۆنەوە دەبینرێت کە خاوەنی 21 لێدانی شکستخواردووە.

کریستیانۆ ئەم لەم وەرزەی خولەکەدا خاوەنی دوو گۆڵە و یاریی ڕابردووش بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەرامبەر یانەی بریشیا یاری بکات. ڕۆژی شەممە ڕووبەڕووی یانەی سیپال دەبنەوە لە میانی هەفتەی شەشەمی سێریا ئەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button