ئیسپانیا

کارڤاخال: بیرتانە چیم پێگوتن

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا، دانی کارڤاخال بەرگریکاری ئەم یانەیە ئاماژەی بە چاوپێکەوتنێکی کۆنی خۆی کرد کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە گەشتی هاوینە ریال مەدرید دا ئەنجامی دابوو.

دوێنێ یانەی ریال مەدرید توانی بە ئەنجامی 1-2 لە یاریگای مۆنجویک لەبارسێلۆنا بباتەوە. بارسا بۆ ماوەی نزیکەی 60 خولەک لە یاریگادا تیپی باشتر بوو و دەیتوانی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام بە چەند هەڵەیەک بەرامبەر یانە مەدریدییەکە تووشی شکست بوون.

بارسا لە یاری دۆستانە لە ئەمریکا توانی بە ئەنجامی 0-3 شکست بە ریال مەدرید بهێنێت و دوای ئەو یارییە دانی کارڤاخال باسی لەوە کرد کە یاریەکی دۆستانە بووە و لە یاری فەرمیدا بە دڵنیاییەوە لە بارسا دەبەینەوە. دوێنێ بەڵێنەکەی کاپتنی ریال بە ئاشکرا لە سۆشیال میدیادا جارێکیتر بڵاوکرایەوە، لە چاوپێکەوتنەکەشیدا دوای یارییەکە دووبارە باسی ئەم بابەتەی کردەوە.

کارڤاخال لەمبارەیەوە گوتی:

دۆڕاندن بە بارسێلۆنا لە هیچ بارودۆخێکدا باش نییە، بەڵام گوتم پێویستە هاندەران هێوربکرێنەوە، چونکە لە یارییە فەرمییەکان لە بارسێلۆنا دەبەینەوە. ئەمڕۆش ئەوەمان کرد.

زۆر زوو ڤیدیۆی ئەو چاوپێکەوتنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و خاڵە سەرنجڕاکێشەکەش ئەوە بوو کارڤاخال دووبارە ئەم چاوپێکەوتنەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاو کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button