ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئالێگری دەستكەوتێكی مێژووی لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێنا

یاریگا –

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ یانەكەی تۆماركرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا.

یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری هێلاس ڤێرۆنای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ئالێگری لەگەڵ یوڤێنتوس گەیشتە یاری ژمارە 100كە تێیدا تۆڕی گۆڵەكەیان لە یاریگای خۆیاندا بە خاوێنی بهێڵنەوە و هیچ گۆڵێكیان لێ نەكرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، ئالێگری دووەم راهێنەری یوڤێنتوسە بگات بەو ژمارەیە لە دوای جیۆڤانی تراباتۆنی راهێنەری پێشووتری یانەكە كە توانیوویەتی 150 یاری لە یاریگای خۆیاندا گۆڵیان لێ نەكرێت.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ یوڤێنتوس لە پێشەنگی ریزبەندی سێریا ئەی دێت و ئینتەر میلانیش بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button