ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەکی سەیر هەوڵ بۆ دی خیا دەداتەوە

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جارێکی دیکە دەیڤد دی خیا بگەڕێنێتەوە ئۆڵدترافۆرد.

هەرچەندە مان یونایتد لە هاوینی رابردوودا، بێ بەرامبەر رێگەی بەچوونە دەرەوەی دی خیا دا و بە بڕی 58 ملیۆن دۆلار، گرێبەستی لەگەڵ ئاندرێ ئۆنانا واژۆ کرد، کەچی ئێستا باس لە گەڕاندنەوەی دی خیا دەکرێث.

ئۆنانا نەیتوانیوە ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات، تەنانەت لەلایەن هاندەرانی مانچێستەر یونایتدەوە، بە لەدەستدانی چەندین خاڵ تاوانبار دەکرێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد ئامادەیە دان بە هەڵەکەیدا بنێت و جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی دەستپێبکات، چونکە تاوەکو ئێستا بێ یانەیە.

دی خیا بۆ ماوەی 12 ساڵ گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکان بوو و لەو ماوەیەدا بەشداری لە 545 یاریدا کرد و خاوەن ژمارەی پێوانەیی زۆرترین کلین شیتە لە مێژووی مانچێستەر یونایتد دا.

یونایتد هیوادارە دی خیا ئامادەبێت گرێبەستێکی کورتخایەن واژۆ بکات، چونکە ئۆنانا لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا دەکات و بەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button