ئینگلتەرا

نیوکاسل داوای قەرەبوو لە ئەیسی میلان دەکات

یاریگا

یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگڵتەرا سکاڵا لە دژی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی سڕ کردنی ساندرۆ تۆنالی تۆمار دەکات.

بەم زووانە ساندرۆ تۆنالی بەهۆی گرەوکردنی نایاسایی بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریگاکان سڕ دەکرێت. ئەو یاریزانە هاوینی ڕابردوو بەرامبەر نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی نیوکاسڵ یونایتد، ئێستاش ئەم یانە ئینگلیزییە تا کۆتایی وەرز ناتوانێت سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە بەهۆی سزاکەی ببینێت.

رۆژنامەی کۆریرۆ دێلۆ سپۆرت رایگەیاند، یانەی نیوکاسڵ داوای قەرەبوو لە میلان دەکات. بەم نزیکانە سکاڵا لەسەر رۆسێنەری لە لایەنی یاسایی تۆمار دەکەن. بەگوتەی پارێزەرانی یانەی نیوکاسڵ، میلانییەکان ئاگاداری کارە نایاساییەکانی تۆناڵی بوون و لە کاتی دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە ئەم بابەتەیان شاردووەتەوە.

لە داواکەیاندا یانەکەی ئینگڵتەرا داوای گەڕانەوەی بڕێکی زۆر لە پارەی گواستنەوەی تۆناڵی دەکات. لەلایەکی دیکەوەی سەرۆکی یانەی نیوکاسل یونایتد تۆناڵی ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەکەی لە ماوەی سڕ کردنەکەی ڕادەگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button