ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سۆن لە ژمارەیەكی كەین و سەڵاح نزیكدەبێتەوە

یاریگا –

هیۆنگ مین سۆن، بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەم وەرزەدا و دوای ئەوەی لە یاری شەوی رابردووی یانەكەی توانی گۆڵێك و ئەسیستێك بكات.

شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگدا.

گۆڵەكانی سپێرز لە لایەن سۆن لە خولەكی 36 و جەیمس مادیسن لە خولەكی 54 تۆمار كران.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لەو كاتەوەی تۆتنهام یاریگا نوێیەكەی كردووەتەوە لە مانگی چواری ساڵی 2019 سۆن 50 گۆڵی لەو یارییگایەدا كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

لە نێوان سەرجەم یاریزانەكاندا كە گۆڵیان لە یاریگای خۆیان كردبێت تەنیا هاری كەین و محەمەد سەڵاح گۆڵی زیاتریان لە سۆن كردووە.

محەمەد سەڵاح 65 گۆڵی لە یاریگای ئانفیڵد كردووە هەروەها شازادە هاریش 62 گۆڵی لە یاریگای تۆتنهام كردووە.

تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەم و ئارسیناڵی سێیەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button