ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێك چاوەڕێی دوورخستنەوەی تێن هاخ دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد گراهام پۆتەر چاوەڕێی دوورخستنەوەی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەكات، بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

شەیتانە سوورەكان بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن بە جۆرێك لە پرێمەرلیگ لە دوای تێپەڕبوونی نۆ هەفتە تەنیا 15 خالیان كۆكردووەتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش لە دووای دوو گەڕی خولەكە لە هەردوو یارییەكەدا دۆڕاون.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە سەن گراهام پۆتەر راهێنەری پێشووی یانەكانی چێڵسی و برایتن چاوەڕوانی دوورخستنەوەی تێن هاخ دەكات، بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە لە ئەستۆ بگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پۆتەر چاوەڕێ دەكات سێر جیم راتكلیف مانچێستەر یونایتد بكڕێتەوە، پاشان وەك راهێنەری نوێی ئەو یانەیە دەستنیشان بكرێت.

لە هاوینی ساڵی 2022 تێن هاخ ئەركی راهێنەرایەتیكردنی شەیتانە سورەكانی وەرگرت.

گراهام پۆتەر

بابەتی زیاتر

Back to top button