ئینگلتەرا

گواردیۆلا: هالاند دەبوایە گۆڵی زیاتر تۆمار بکات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، پێیوایە ئێرلینگ هالاند لەژێر فشارێکی زۆردایە بەڵام دەیتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکات.

ئەستێرە نەرویجییەکە لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی ئینگلتەرادا ماوەتەوە، بەڵام ئاستی ئەو لە وەرزی یەکەمی لەگەڵ سیتی وایکردووە چاوەڕوانییەکانی زۆر بەرزبێتەوە و چەند هەفتەی دوورکەوتنەوە لە گۆڵکردن نیگەرانییەکانی لەبارەیەوە دروستکردووە. هالاند دواجار دوێنێ توانی گۆڵی دووەمی تیپەکەی لە یارییەکەی ئەم هەفتەیەی نێوان مانچێستەر سیتی و برایتۆن تۆمار بکات و کۆتایی بەو رەخنانە بهێنێت کە دەڵێن ناتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.

بەڵام راهێنەرەکەی سیتی دوای یارییەکەی بەرامبەر برایتۆن پشتڕاستی کردەوە کە هالاند دەیتوانی بەدرێژایی وەرزەکە گۆڵی زیاتر بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و لەو یارییانەی کە تاوەکوو ئێستا ئەنجامی داوە.

گواردیۆلا لەم بارەیەوە گوتی:

چاوەڕوانییەکان لە ئێرلینگ زۆر زۆرن، بەڵام ئەو زۆر باش دەزانێت چۆن ئەم بارودۆخانە بەڕێوە ببات. هەروەها دەزانێت لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و ئەو نۆ یارییەی تا ئێستا لە پرێمەرلیگ ئەنجامی داوە دەیتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکات، هەروەها دەیتوانی لە وەرزی رابردوو زیاتر لە 36 گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button