ئه‌مریکاگرنگترین

یاری لووتکەی خولی بەرازیلی بە هۆکارێکی سەیر دواخرا

یاریگا –

یاری لووتکەی گەڕی 28ی خولی بەرازیلی لە نێوان بۆتافۆگۆ و ئاتلێتیکۆ پاراناینسی لە ناوەڕاستدا دواخرا.

یارییەکە لە یاریگا نێڵتن سانتۆس لە ریۆ دی جانیێرۆ بەڕێوەچوو، لە خولەکی 50ی گێمی دووەمدا، بە هۆی پچڕانی کارەبا، یارییەکە وەستا.

لە کاتی پچڕانی کارەبا، ئەنجامی یارییەکە 1-1 بوو، لە دوای چەندین پەیوەندی، کەچی وادەی گەڕانەوەی کارەبا دیارنەبوو، بۆیە یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل، بڕیاریدا یارییەکە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دوابخرێت.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلیدا، داواکراوە یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەبچێت.

بۆتافۆگۆ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی بەرازیلیدا دێت و پاراناینسی بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button