ئینگلتەراگرنگترین

دێربی مێرسیساید… سەڵاح بەرەو کردنی کارێک کە 11 ساڵە نەکراوە

مێرسیساید... یەکێک لە دێرینترین دێربییەکانی ئینگلتەرا

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری ئێڤەرتن دەکات، کە رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەم دوو یانەیە مێژوویەکی دێرینی هەیە، بە دێربی مێرسیساید ناسراوە.

هەردوو یانە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 242 یاریدا رووبەڕووبوونەتەوە، لیڤەرپوول 98 یاری بردووەتەوە، ئێڤرتنیش 67 یاری بردووەتەوە و لە 77 یاریدا یەکسانبوون.

محەمەد سەڵاح لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدا:

11 ساڵ لەمەوبەر، ستیڤن جێراردی ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوول لە دێربی مێرسیساید توانی هاتریک بەرامبەر ئێڤەرتن بکات، لەوکاتەوە تا ئێستا هیچ یاریزانێکی لیڤەرپوول نەیتوانیوە لەو دێربییە دێرینە هاتریک بکات.

جێرارد لە دێربی مێرسیساید

ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ سەڵاح تا لە کارێکی نوێدا، شوێنپێی ئەفسانەکانی یانەکەی بگرێتەبەر، بەوپێیەی ئێڤەرتن لەم وەرزە لە دۆخیکی خراپدایە، لەکۆی 8 یاری ئەم وەرزەی خولەکە تەنیا 7 خاڵی کۆکردووەتەوە، پلەی 16ی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

ئەمکارە بۆ سەڵاح ئەستەم نابێت، بەوپێیەی ئەستێرە میسڕییەکە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە رێدز کردووە دەیان ژمارە پێوانەیی سەرسوڕهێنەری بە درێسی یانەکەی تۆمارکردووە.

هاوکات لەوکاتەوەی هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، لە پرێمەرلیگ، بەشداری %41ی گۆڵەکانی یانەکەی کردووە. 226 یاری کردووە، 142 گۆڵی کردووە و 66 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button