ئیتاڵیاگرنگترین

پاڵەوانێکی مۆندیال بۆ ماوەی دوو ساڵ سڕکرا

بەر لە مۆندیال مادەی قەدەغەکراوی بەکرهێناوە

یاریگا –

پاپو گۆمزێز، بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش بۆ ماوەی 2 ساڵ سڕکرا.

پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش، پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی یانەی سێڤییا بۆ ماوەی دوو ساڵ سڕکرا.

بەپێی پێگە ئیسپانییەکە، یاریزانەکە لە مانگی تشرینی دووەم و چەند رۆژێک بەرلە دەستپێکی جامی جیهانی 2022 لە سێڤییا پشکنینی بۆکراوە، ئەنجامی پشکنینەکانیش پۆزەتیڤ دەرچوون.

هەر بۆیە ئەم سزا دوو ساڵییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی پشکنینەکانی ساڵی رابردوو، یاریزانەکە لەم هەفتەیە سزاکەی بەسەردا سەپێنرا.

گۆمێز لەوبارەیەوە گوتوویەتی، شەوێک دۆخی باش نەبووە، شەربەرێکی لە یەکێک لە منداڵەکانی وەرگرتووە و خواردویەتییەوە، کە مادەی قەدەخەکراوی تیادابووە و رێگەپێدراو نییە، دەبوو لانیکەم پێش ئەوەی بیخواتەوە ئاگادار بدات.

بەڵام دواتر یاریزانەکە مۆڵەتی لە تیپەکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەشداری جامی جیهانی بکات، بەمەیش سزاکەی دواکەوتووە.

سێڤییا ئاگاداری بابەتەکە بووە، بەو هۆکارەش گرێبەستی یاریزانەکەی هەڵوەشاندەوە، لە مێرکاتۆی هاوینە هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو یاریزانەکە بگوازێتەوە لەبەر مەترسی سزادرانی ناوبراو.

بەڵام دواجار یانەی مۆنزای ئیتاڵی بڕیاریدا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، بەڵام تەنیا دوای سێ هەفتە لە گواستنەوەی یاریزانەکە، گۆمێز سزایەکەی دووساڵەی بۆ دەرچوو.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەر یاریزانێک بارودۆخی تێکبچێت لەژێر رێنمایی پزیشکی بۆی هەیە جۆرێکی مادەی وزەبەخشی دیاریکراو بەکاربهێنێت، بەڵام گۆمێز بێ گوێدانە بۆچوونی پزیشک و پرسکردن بەکەس ئەو مادەیەی بەکارهێناوە.

پاپو گۆمزێز لەگەڵ ئەرجەنتین

بابەتی زیاتر

Back to top button