ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی نوێی کیلیان ئێمباپێ چییە؟

کۆتایی چیرۆکەکە نزیکە...

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی سورە لەسەر جێهێشتنی پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە، پلانی یاریزانەکە هەر ئەوەیە لە هاوینی داهاتوو بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

سەرچاوە ئیسپانییەکە ئەماژەی بەوەش کردووە، کیلیان زۆر پەشیمانە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022، ئەوکات کەوتە ژێر فشارێکی زۆر، بە فشاری پارەی زۆر پاریس بیرۆکەی یاریزانەکەی گۆڕی و هێشتییەوە.

بەڵام پارە زۆرەکانی سانجێرمان یاریزانەکەی دڵخۆش نەکردووە. هاوینێکی قورسی لەگەڵ یانەکەی تێپەڕاند، ئێستاش یانەکە بەهۆی نا جێگیری ئاستیان لە لیگ وەن و چامپیۆنزلیگیش بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، کیلیان بەهیچ شێوەیەک ئاسودە نییە لەگەڵ بارودۆخەکەدا.

مارکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ریال مەدریدی ئاگاداری پلانەکەی ئێمباپێیە، بەڵام سیاسەتی ئێستای یانەکە بەوشێوەیەیە خۆیان نابەستنەوە بە یەک یاریزان، ئەو کارە نە بۆ ئێمباپێ نە بۆ هالاند ناکەن، چوونکە بەرپرسان سودیان لە هەڵەکانی رابردوو وەرگرتووە.

لەهەمان کاتدا پێشوازی لە پلانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەکەن، ئامادەن لە هاویندا هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی خەونە لەمێژینەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک یانە.

چیرۆکی ئێمباپێ و مەدرید بەردەوامە. کەمتر لە 10 مانگ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستی نێوان یاریزانەکە و پاریس، بۆیە دەکرێت مێرکاتۆی زستانە کۆیایی بە چیرۆکەکە بهێنێت، بەوپێیەی یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی یەک بە ئازادی گرێبەست لەگەڵ مێرێنگی واژۆ بکات.

کیلیان ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button