ئه‌مریکا

لیۆنێل مێسی و سوارێز جارێکیتر یەک دەگرنەوە

یاریگا –

رەنگە جارێکی تر لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز بەیەکەوە یاری بکەنەوە.

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی دانی بەوەدانا کە ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنای لە پلانەکانی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی جێگیرکردووە.

تاتا مارتینۆ دەڵێت:

لویس سوارێز لە ئێستاوە لە پلانەکانی ئینتەرمەیامیدایە بۆ وەرزی داهاتوو و ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەش ئامادەیە جارێکی دیکە لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەکبگرێتەوە.

هێرشبەرە ئۆرۆگوایییەکە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا پەیوەندی بە یانە ئەمریکییەکەوە دەکرد، بەڵام گرێمیۆ سەرەڕای خواستی سوارێز رەتیکردەوە ئەو پێشنیارەی یانە ئەمریکییەکە قبوڵ بکات.

بە پیی راپۆرتێکی پێگەی گۆڵ، سوارێز لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەڕازیل بەجێدەهێڵێت، کە پێدەچێت زووتر بێت لەوەی پێشبینی دەکرا، چونکە بڕیاربوو گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژبکرێتەوە، ئێستاش ئینتەرمەیامی ئامانجی داهاتوویەتی بەو پێیەی مارتینۆ دووپاتی کردەوە کە یانەکە بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە.

مێسی و سوارێز شەش ساڵ لە یاریگای کامپ نو بەیەکەوە یارییان کردووە و چوار نازناوی لالیگا و جامێکی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە، لەگەڵ چەندین نازناوی تر.

یاریزانە تەمەن 36 ساڵەکە لە مانگی تەمموزی رابردوودا رایگەیاندبوو کە خۆی و مێسی هەمیشە بەنیازبوون پێکەوە واز لە یاریکردن بهێنن، پێدەچێت ئەو خەونە بە دوایین لێدوانەکانی مارتینۆ بێتە دی.

بابەتی زیاتر

Back to top button