ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ: نێیمار بە گریانەوە یاریگای جێهێشت

یاریگا –

لە یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوروگوای لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026, نێیمار دا سیلڤا تووشی پێکان بوو.

بەر لە تەواوبوونی گێمی یەکەم، نێیمار تووشی پێکانی ئەژنۆ بوو و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

لە گرتەکانی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، نێیمار تەنانەت نەیتوانی پێ لەسەر زەوی دابنێت و هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد.

نێیمار لە مانگی ئاداری رابردووشدا، تووشی پێکانێکی سەخت بوو و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

بەرازیل یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 دۆڕاند، بەڵام ئێستا تەواوی سەرنجەکان لەسەر نێیمار و وادەی دوورکەوتنەوەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button