ئه‌مریکا

دی ماریا ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات

یاریگا –

ئەنخل دی ماریا ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرایکردووە لە دوای کۆپا ئەمێریکای ساڵی داهاتوو، واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت.

دی ماریای  35 ساڵ  ئێستا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە وڵاتەکەیەتی، ناوبراو  بۆ  رادیۆی ئەرژەنتینی تۆدۆ پاسا رایگەیاند بەنیازە دوای کۆپا ئەمێریکای ساڵی 2024 بەفەرمی واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت.

ئەنخل 15 ساڵە بەرگری لە درێسی وڵاتەکەی دەکات و لەو ماوەیەدا بەشداری لە 138 یاریدا کردووە. توانیوییەتی 58 گۆڵ و ئەسیست تۆماربکات و پێنج ناسناویش بباتەوە، لە نێویاندا جامی جیهانی قەتەڕ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button