ئیسپانیا

دوایین زانیاریەکان لەسەر پێکانەکەی دی یۆنگ

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا، بارودۆخی باشتر بووە و ئێستا دەتوانێت بەبێ گۆچان بڕوات و تەنانەت پێڵاوی وەرزشی لەبەر بکات.

پزیشکانی بارسێلۆنا گەچی پێی دی یۆنگ یان دەرهێنا، پێدەچێت هەنگاوێک لە چاکبوونەوە نزیک بوبێتەوە. بەم شێوەیە فرێنکی قۆناغێکی نوێی چاکبوونەوەی دەست پێدەکات کە تێیدا دەتوانێت بە لەبەرکردنی پێڵاوی وەرزشی راهێنان بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەبوونی لە کلاسیکۆ ئاڵۆزە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێکانە کە لە یارییەکەی بەرامبەر سێڵتا تووشی بوو، بەڵام تاوەکوو ئێستا ناچارە لەژێر چاودێری پزیشکی فیزیۆتێراپی بەردەوام بێت. پێشووتر بە یارمەتی گۆچان دەتوانی بڕوات، بەڵام ئێستا باروودۆخی باشتر بووە.

سەرەڕای سەختی گەیشتن بە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، ستافی تەکنیکی تا ئێستا ئامادەبوونی ئەو یاریزانەیان لە کلاسیکۆدا بەدوور نەگرتووە و پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکنینی تر بۆ یاریزانەکە هۆڵەندییە بکرێت. ئەگەر دواجار بتوانێت لە 28ی ئەم مانگەدا لە یاری کلاسیکۆدا ئامادە ببێت، ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ تیمی پزیشکی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button